لە سپی یەوە شوێنی پارە وەرگرتنی کارمەندانی رۆژی ریفراندۆم بڵاودەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بڕیاریداوە رۆژی دوو شەممە ٤ کانوونی یەکەم پارەی کارمەندانی رۆژی ریفراندۆم بدات، لە ناوچەکانی سلێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین.

کۆمسیۆن بڕیاری دەرکردووە کە سەرەتا ڕۆژی دووشەممە لە شاری سلێمانی یەوە دەستدەکرێت  بە دابەشكردنی پارەی كارمەندان و دواتر لە دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.

شوێنەکان بە شێوەیەی خوارەوەیە:

ڕۆژی 4-12
ناوەندەكانی ۱۲٦۱ و ۱۲٦۲ و ۲۲٦۱ و ۲۲٦۲ لە كارگەی جگەرەی سلێمانی تەنیشت هۆتێل ڕەمادا.

ڕۆژی 13-12
ناوەندەكانی ۱۲۸۳ و ۲۲۸۳ و ۳۲۸۳ ی پێنجوێن و۱۲۸۱ و ٤۲۸۱ ی سەیدسادق و بەرزنجە و ۱۲۷٤ و ۲۲۷٤ و ۳۲۷٤ ی دەربەندیخان و مەیدان و پێباز لە ناوچەكانی خۆیان دابەش دەكرێت.

ڕۆژی 14-12
ناوەندەكانی ۱۲۷۹ و ۲۲۷۹ ی چەمچەماڵ و ۱۲۸٠ و ۲۲۸٠ ی شۆڕش و سەنگاو و ۱۲۹٤تەكیە و ۲۲۹٤ ئاغجەلەر لە شوێنەكانی خۆیان دابەش دەكرێت.

ڕۆژانی 17-12
ناوەندەكانی ۱۲۷٥ و ۲۲۷٥ ی كەلار و ۱۲۷٦ ی صمود و ۱۲۷۷ ی كفری و۲۲۷۷ ی سەرقەڵا لە ناوەندەكانی خۆیان دابەش دەكرێت.

ڕۆژی 18-12
ناوەندەكانی قەڵادزێ و دەوروبەری دوكان و خەلەكان و پیرەمەگرن و دەوروبەی لە ناوەندی قەڵادزێ و ناوەندی دوكان دابەش دەكرێت.

ڕۆژی 19-12
ناوەندەكانی ڕانیەو دەوروبەری لە ناوەندی ڕانیەو دابەش دەكرێت.



PM:08:36:02/12/2017