ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی پارتی، محەمەدی مەلا قادر بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ میدیاکانی پارتی، ڕایگەیاند " تێكۆشه‌ری دیار‌و ناسراوی میلله‌ته‌كه‌مان مامۆستا ملا محه‌مه‌د به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گەیەنراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی پار لەو نەخۆشخانەیە چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".
ئەو پەرلەمانتارە هیوادارە هەرچی زووترە چاکبێتەوەو تەندروست جێگیربێت.
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووەو، بەهۆی تەمەنەوە دوورکەوتۆتە لەکاری حیزبی و سەرقاڵی نووسینە.