لە بەرنامەیەکی کەناڵێكی جۆرجی دا دوو میوانی بەرنامەکە دەبێتە شەڕیان و پەرداخە ئاوەکەی بەردەمیان دەگرنە یەکتری.
تەلەفزیۆنی روسیا ئەلیوم هەواڵێکی لەسەر کەناڵێکی جۆرجی بڵاوکردۆتەوە کە لە بەرنامەیەکی گفتوگۆدا دوو میوانەکە بەرنامەکە گەرم دەکەن و دەبێتە شەڕیان و پەرداخە ئاوەکەی بەردەمیان دەگرنە یەکتر.
بێژەری بەرنامەکەش داوا لە دەرهێنەرەکە دەکات، پەخشی بەرنامەکە راگرێت و ریکلام پێشکەش بکات.