ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای‌کرد پشکی کورد لە بودجەدا بگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی ١٧% ی بودجەی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراقدا کۆبووەوە، داواشی لە سەلیم جبوری کرد، ڕۆڵی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و به‌شی هه‌رێمی كوردستان بۆ ١٧% بگه‌ڕێته‌وه.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد عەلی باپیر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "پێویسته به‌زووترین كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حکومەتی ناوەندی ئاسایی بكرێته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایه‌كدایه".
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی نوسینگەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بڵاویکردۆتەوە، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێویستیی به زه‌مینه‌سازیی زیاتر هه‌یه و پێویسته ئارامیی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێته‌وه كه كێشه‌ی تیادا دروستبووە و پێویستە ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه جێگەی خۆیان و هه‌ڵبژاردن له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و سه‌قامگیردا ئه‌نجامبدرێت.