ئینێستا دووردەکەوێتەوە


بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری سەلتاڤیگۆ لە گێمی دووەم توشی هات، ئینیستای ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە لە یانەکەی دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت لە بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبوونە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکات.

یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە ئینێستا لە قاچی چەپیدا توشی پێکان هاتووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پشکنین بۆ ئەو یاریزانە کرا.

بەمەش بێجگە لە ئۆمتیتی بەرشەلۆنە لە تواناکانی یەکێکی تر لە باشترین یاریزانەکانی بێبەش دەبێت.



PM:10:44:03/12/2017