بوومەلەرزە ئەم ناوچەیەی هەرێمی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی نوێ نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ کانوونی یەکەم لە ناوچەیەکی نزیک شاری دەربەندیخان و هەڵبجەی هەژاندو دانیشتووانی هەردوو شارەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کرد.

کەشناسی گەرمیان بلآویکردەوە" لە کاتژمێر١:١٤خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ، بومەلەرزەیەک بە پلەی۳٫۸ بەپێوری ڕێختەر لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە".
کەشوهەوای گەرمیان ئاشکراشیکردووە، شوێنی ڕوودانی بومەلەرزەکە لە نێوان دەریاچەی دەربەندیخان و هەڵەبجەی تازەدا بووە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.

لەشەوی ١٢ تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەکی گەورە ناوچەکانی رۆژهەلآت و رۆژهەلآتی باشوری سلێمانی و ناوچەکانی پارێزگای کرماشانی لە رۆژهەلآتی کوردستان هەژاندو زیاتر لە ٥٠٠ قوربانی لێکەوتەوەو بەهەزاران هاولآتیش بریندار بوون، بەدەیان هەزار خانووش رووخان و زەرەریان بەرکەوت.



PM:02:30:04/12/2017