وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفا

وێنەیەکی نەوشیروان مستەفا رێکخەڕی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو دەمەی کە لەولآتی نەمسا بووە.

لە وێنەیەدا نەوشیروان مستەفا لەگەڵ عومەر دزەیی و هاوسەرەکەی و چەند کەسایەکی تردا دەردەکەون.

نەشیروان مستەفا کە لە ١٩ ی ئایار ٢٠١٧ لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەیەکێک لە کەسایەتییە کاریزمییەکانی شۆڕشی باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت.

نەوشیروان مستەفا ئەمین (ماوەی ژیان: ١٩٤٤ - ١٩ی ئایاری ٢٠١٧) ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، ھەروەھا دروستکەری باڵی ڕیفۆرم بوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبیی ھێنا[ژێدەر پێویستە] و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھەڤاڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی لیستی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی.



PM:11:17:04/12/2017