رەغدە سەدام لەسەر کوژرانی سەرۆکی پێشووی یەمەن پەیامێک بڵاودەکاتەوە

رەغدە سەدام حسێن کچە گەورەی سەدام کە بە دەمڕاستی بنەماڵەکە ناسراوە، لەسەر کوژرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆکی پێشووی یەمەن، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
 
رەغد سەدام حوسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر لە هەژماری خۆی پەیامێک بەبۆنەی کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن بڵاودەکاتەوەو تیایدا سەرۆکی پێشووی یەمەن بە خاوەن هەڵوێست بەرامبەر سەدامی باوکی و عێراق ناوزەد دەکات.

رەغدە سەدام سەرۆکی پێشووی یەمەن بە " شەهید " ناوزەد دەکات و سەرەخۆشی خۆشی لە ئەحمەدو بەلقیس کوڕو کچە گەورەکەی عەلی عەبدوڵا ساڵح دەکات. 

عەلی عەبدوڵا ساڵح کە دوێنێ لە رێگای هەڵهاتنی بۆ شاری مەئرەب لە سەنعاوە کەوتە کەمینێکی حوسیەکانەوەو کوژرا، ناوبراو لە سەردەمی شەڕەکانی سەدام لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا و هاوپیەمانان داکۆکی سەرسەختی لە سەدامی دیکتاتۆری پێشووی عێراق دەکرد.



AM:10:16:05/12/2017