کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی درا به چوار حزبی نوێ له عێراق، كه‌یه‌كێك له‌وانه حزبێكی كوردیه.
ئەحمەد ڕەحیم بەشارە، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ 5ی كانونی یه‌كه‌می 2017، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕیووە بەپێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی چوار پارتی نوێ.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ڕاشیگەیاند یەکێک لەوانەش حزبێکی نوێی کوردیە بەناوی (بزوتنەوەی ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان)، كه مۆڵەتی فه‌رمیان پێدراوه، چونكه پابه‌ندی ئه‌و ڕێکارو ڕێنماییانە بونە کە لەکۆمسیۆنەوە دەرکراوە بۆ سەرجەم پارتە سیاسییەکان .
ئەحمەد ڕەحیم بەشارە بۆ میدیایه‌كی نزیك له یه‌كێتی ئاشکرایکرد، ئەو مۆڵەتانەیان بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسیەکانی ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ داوە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرکراوە.