لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی سەرجەم کاروباری مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ڕادەگیرێت و ئەو بەڕێوەبەرایەتیەش ماوەی ڕاگرتنەکە ئاشکرادەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکەنەوە بەھۆی جەرد و پاکتاوکردنی ئامار و کار و چالاکییەکانی ٢٠١٧ بۆ ماوەی یەک ھەفتە سەرجەم کاروباری مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە پێش ڕۆژی ٢٥ی ١٢ی ٢٠١٧ ھەر کارێکی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەیە سەردانیان بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە کە وەرگرتنەوەی پاسپۆرت ڕاناگیرێت، ئەو هاوڵاتیانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەشکردووە دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.