بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت


ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشتوو، یاریزانی بە توانای یانەکەی عوسمان دیمبلی بۆ گەڕایەوە.

لە کاتی راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامیدا ، دیمبلی توانی راهێنان ئەنجام بدات و بۆ یەکەم جار لە دوای پێکانەکەی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ لەگەڵ یاریزانەکانی تری یانەکەی بکات.

لە دوائ توشبوون بەو پێکانە قورسەو ئەنجامدانی نەشتەرگەری ، یەکەم جارە ئەو یاریزانە راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات و بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش ئەویاریزانە دەتوانێت بۆ یاری بەرانبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆ ئامادە بێت.



PM:06:09:06/12/2017