بەڤیدیۆ: بردنەوەیەکی زەحمەت بۆ ریال مەدرید


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە کۆتا جەولەدا، یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت توانی شکست بە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند بێنێت و توانی ٣-٢ یاریەکەی لێ بباتەوە.

ریاڵ مەدرید هەرچەندە لە یاریگای خۆی یاری کرد، بەلام بە ئاستێکی نزمەوە دەرکەوتوو توانی بە سێ گۆڵی رۆنالدۆ و مایۆڕاڵ و ڤازکوێز بەرامبەر بە دوو گۆڵی ئۆبامیانگ بردنەوە بە دەست بێنێت.

بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە ١٣ خاڵ بە دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی شانزەو یانەی تۆتنهامیش بە ١٦ خاڵ بە یەکەم سەرکەوتووە.





AM:01:16:07/12/2017