لە هەرێم حکومەتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەندرا

لە هەرێمی کوردستان حکومەتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەندرا و وەزیری ناوخۆش دەڵێت "بۆ خێراکردنی کارەکانی حکومەت و ڕێگریکردنە لە گەندەڵی".


ئەمڕۆ کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند "گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕیوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێرا و شەفاف دەکات، هەروەها ڕێگریش لە گەندەڵی دەکات دەشڵێت "وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری ڕێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان".

جێبەجێکردنی پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستپێدەکات و بڕیارە لە داهاتوودا سەرجەم ووەزارەتەکان بگرێتەوە.



AM:10:47:07/12/2017