دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی هوانه له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و بەو هۆیەوە هاتوچۆ له‌شه‌قامی سه‌ره‌كی تانجه‌رۆ - سلێمانی داخرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی یه‌كه‌می 2017 دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی هوانه له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو شه‌قامی هاتن له‌تانجه‌رۆوه بۆ سلێمانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە و ڕێگه‌ی هاتوچۆ نه‌ماوه.
هاوڵاتیانی گەڕەکی هوانە داوایەک ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن "ئێمه ئاماده‌ین له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان ئاومان بۆ ڕابكێشرێت به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانگه‌ی ئاو ئاومان پێبدات".
ئەو هاوڵاتیانە ئاماژه بۆ ئەوەش ده‌شده‌كه‌ن ڕێگه‌وبانه‌كانیان زۆر خراپه‌و كاره‌باشیان نییه هۆشداریش ده‌ده‌ن لەوەی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ناڕه‌زاییه‌كانیان به‌رناده‌ن تائه‌وكاته‌ی وه‌ڵامێكی جدی نه‌درێنه‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەچووە.