هێزه‌كانی ئاسایش کەسێکی ساختەکارێک ده‌ستگیرده‌كه‌ن و ڕایدەگەیەنن كه "بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی پێبوه و به‌شێكی ساغكردۆتهوهو هه‌وڵیداوه به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2017 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە كه تیایدا هاتووە "له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی حاجیاواو بنكه‌ی دادوه‌ری ئاسایشی سه‌ركه‌پكان، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادگای ڕانیه توانرا كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو ئه‌و هاوڵاتیه له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 281 له‌یاسای سزادانی عیراق ده‌ستگیركراوه كه پاره‌ی ساخته‌ی پێبوه‌و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش بریتیه له 550 هه‌زار دینار‌و له‌وه‌ش 300 هه‌زاری لهماركێتهكان ساغكردۆته‌وه