کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندوووە، کە بەپێی پێشبینییەکانیان، بۆ ڕۆژانی ھەینی و شەممە 8 و 9ی ئەم مانگە، ئەگەری دابەزینی پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ژێرەوەی سفری سیلیزی، دەکەین.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی و لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری دابەزینی پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی، ھەیە.
کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند "بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٩ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٨ پلە بە ٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٧ بە ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٠ پلە بە ٨ پلە دەبێت".
وتیشی، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١١ پلە و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٠ پلە بە ١ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٨ بە سفر پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١١ پلە بە ٤ پلە دەبێت.