ژمارەیەک میدیاکار و کادیری یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرفتەکانی حیزبەکەیان کۆدەبنەوە

ژمارەیەک کادیر و میدیاکاری یەکێتی لەسەر پرسی گرفتی حیزبەکەیان و گرفتی میدیاکانیان کۆبوونەوە.

سەرتیپ جەوهەر میدیاکاری پێشکەوتووی یەکێتی لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی " ئەو دیدارە كە لەلایەن كادرانی یەكێـتی خۆیانەوە رێكخراوە، چەند ئەندامێكی سەركردایەتیی و ژمارەیەك پەرلەمانتارو كادری ناسراوی یەكێتی لە شارەكانی هەولێرو سلێمانیی و كەركوك و دهۆك و موسڵ بەشدارییان تێداكرد".

ئەو میدیاکارەی کوردستانی نوێ لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " لەو دیدارەدا چوار باسی سەرەكی لەلایەن كادرانی یەكێتی گفتوگۆی كراوەی لەسەركراوە، لەوانە: یەكێتی و پێویستی كۆنگرەكردن لەم قۆناغەدا، نوێكردنەوەی پەیكەری یەكێتی و تەریبككردنی لەگەڵ پێشكەوتنی سەردەم.گرفتەكانی میدیای یەكێتی و نوێكردنەوەی. یەكێتی و دەربازكردنی لە لۆكالێتی".

یەکێتی لەدوای نەخۆشکەوتنی و دواتر کۆچکردنی تاڵەبانییەوە لە قەیرانێکی گەورەی سیاسی و ریكخراویدا دەژی و تا ئێستا ئاسۆیەک بەدیناکرێت بەرەو چارەسەر بڕوات.



PM:06:27:07/12/2017