سەرۆکی پەرلەمان داوا دەکات بارودۆخی کەرکوک‌و خورماتوو ئاسایی بکرێتەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوا دەکات، بارودۆخی کەرکوک‌و خورماتوو ئاسایی بکرێتەوە.

د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە وتارێكدا لە (14)ـەیەمین كۆنفراسی كورد و یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا رایگەیاند " تیرۆر و كۆچ دەریخست بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپادا هەیە".

سەرۆکی پەرلەمان لە درێژەی وتارەکەیدا وتیشی "سەقامگیری لە هەرێم بە دیموكراتیزەكردن دێتە كایەوە ئەوەش لە رێگەی سەربەخۆیی دادگاكان و دژایەتیكردنی گەندەڵی و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی یاسادانانی بەهێز كە لە ماوەی رابردودا بزوتنەوەی گۆڕان كاری بۆ كردوە".

لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداشەوە د، یوسف محەمەد وتی " شەڕ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناكات، ئەگەر لەبری بەرژەوەندی كەسی و حیزبی بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگیرێت ئەوا چارەسەر ئاسان دەبێت".




PM:09:14:07/12/2017