سپی زانیاری ورد لەسەر شەڕەکەی ئەمشەوی کەرکوک بلآودەکاتەوە

چەکدارانی داعش ئەمشەو ٧ ی کانوونی یەکەم هێرشیان کردۆتە سەر گوندێکی سەر بەپارێزگای کەرکوک و ژمارەیەکی بەرچاوی کوژراو و برینداری لەنێو هێزە عێراقییەکاندا هەیە. 

لە برووسکەیەکی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک کە ئاراستەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک کراوەو پوختەکەی دەست " سپی " کەوتووە، نزیکی کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی " عواسر " لە ناحیەی زاب لە باشووری کرکوک کە بنکەی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لەو گوندەدایە".

بەپێی ئەو برووسکەیە، شەڕێکی قورس  لەنێوان چەکدارانی داعش و حەشدی و هێزە عێراقییەکاندا روویداوەو نزیکەی کاتژمێر و نیوێک بەردەوام بووە.

لەو شەڕەدا بەپێی ئەو زانیاریانە ٥ کوژراوی حەشدی شەعبی و هێزە عێڕاقییەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کەرکوک، لە کاتێکدا کە باس لە کوژرانی ١٠ چەکداری هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی دەکرێت.



PM:11:45:07/12/2017