ئەمڕۆ هەینی یانەی ریاڵ مەدرید تواناکانی گاریس بەیڵی
وێڵز و ئەستێرەی یانەکەی بۆ گەڕایەوە.
لە کاتی راهێنانەکانی ئەمڕۆدا بەیڵ مەشق و راهێنانی بە
کۆمەڵی ئەنجامداو چاوەڕوانیش دەکرێت بۆ یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی سیڤییا
بتوانێت یاری بکات.
بەیڵ ئەم وەرزە تا ئێستا ٤ جار توشی پێکان هاتووەو
نەیتوانیوە وەکوو پێویست یارمەتی یانەکەی بدات.
ریاڵ مەدرید سبەی شەممە میوانداری یانەی سیڤییا دەکات و یاریەکە سەعات ٦:١٥ خولەک بەرێوە دەچێت.