جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه تاكه ئومێد و ئاواتی ئه‌و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی و خه‌باتكردنه بۆ گه‌یشتن به ئامانج و ئاواته‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئێواره‌ی هه‌ینی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌رلین پێشوازی له‌نووسه‌رو ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا كرد.
نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا فه‌خری كه‌ریم دڵخۆشی خۆی به باشتربوونی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ده‌ربڕی و باسی له‌ڕۆڵ و كاریگه‌ری و پێگه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە كه له به‌رامبه‌ردا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یەکێتی سوپاسی سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دای كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "تاكه ئومێد‌و ئاواتی ئه‌و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی و خه‌باتكردنه بۆ گه‌یشتن به ئامانج و ئاواته‌كان".
کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە ١١ی ئەم مانگە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخان کرا و لە چەند رۆژی رابردووش بەفرۆکەیەکی تایبەتی رەوانەی دەرەوی هەرێم کرا.
کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.