بەوێنە ..هونەرمەندێکی ناسراو هاوسەرگیری سێهەمی کرد

هونەرمەندی ناسراوی عەرەب، مستەفا فەهمی هاوسەرگیری سێهەمی لەگەڵ کچە میدیاکارێک ئەنجامدا.

هونەرمەندی ناسراوی میسر و عەرەب، مستەفا فەهمی برای بچوکی هونەرمەندی گەورە حسین فەهمی لە رۆژانی رابردوودا چووە ژیانی هاوسەری سێهمەوە.

مستەفا فەهمی کە سەرەتای کاری هونەری وەک وێنەگری سینەمایی دەرکەوت، هاوسەرگیری یەکەمی کچیکی ئیتالی بوو کە کور و کچێکی لێی هەیە. ژنی دووەمی لەگەڵ کچە هونەرمەندی ناسراو رانیا فەرقی شەوقی بوو لە ساڵی ٢٠ۆ٧ تا ساڵی ٢٠١٢.

هاوسەرگیری سێهەمی کە لەرۆژانی رابردوودا ئەنجامی دا لەگەڵ کچە میدیاکاری شۆخ و شەنگ فاتن موسادایە.

مستەفا فەهمی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٢ ی میسرەو خویندنی لە پەیمانگای بالآی سینەما لە قاهیرە خوێندووەو سەرەتا بۆتە وێنەگری فلمی سینەمائی، دواتر وەک ئەکتەر دەرکەوتووە
 

PM:07:01:09/12/2017