ماسکیرانۆ بڕیاری چوونیدا


خافێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری بە توانای یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاری چوونی لە یانە کەتەلۆنیەکەداو لە گواستنەوەکانی زستانە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردەوە، ماسکیرانۆ هەموو شتێکی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە کۆتایی پێهێناوەو هەردوو لا لەسەر ئەوە رێکەوتوون کۆتایی بە گرێبەستی نێوانیان بێنن.

بەپێی زانیاریەکانی رۆژنامەکە ماسکیرانۆ دەچێتە خولی یانەکانی چینەوەو نزیکەی ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.



PM:07:51:09/12/2017