برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی داعش ئەمڕۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کۆتایی هاتنی شەڕی داعش لە عێراق و شانازی بە قوربانییەکانی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەوە دەکات.
مەکگۆرک لە چەند تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ شەممە، پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی شەڕی دژی داعش، ڕاشیگەیاند " هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق".
لەو تویتەدا، مەکگۆرک جەختیکردەوە لە پێویستی نوێکردنەوەی ئەو ڕۆحیەتە و بەردەوامبوونی لە کاتێکدا کە عێراق کاردەکات لە سەر چەسپاندنی دەستکەوتەکان لە ساڵی داهاتوودا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٩ ی کانونی یەکەم حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتاری سەرکەوتن بەسەر داعش دا خوێندەوەو سوپاسگوزاری پێشکەش سەرجەم هێزە عێراقییەکان کرد، بەبێ ناوهێنانی پێشمەرگەو قوربانییەکانی