لەگەری ١٦ی خولی
ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە لێهاتووی میسی و سوارێز توانی بردنەوەیەکی گرنگ و
زەحمەت لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دەست بێنێت و ٢-٠ شکست بە یانەی ڤیاڕیاڵ بێنێت.
هەردوو گۆڵەکەش
میسی و سوارێز لە گێمی دووەمدا تۆماریان کرد.
یانەی ڤیاڕیاڵ لە
خولەکی ٦٢وە بە ١٠ یاریزانەوە یاریەکەی تەواوکردوو یاریزان رابای بە کارتی سوور
کرایە دەرەوە.
ئێستا بەرشەلۆنە
٣٩ خاڵی هەیەو پێشەنگی خولەکەیە.