حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پابەندبوونی خۆی بە
دابینکردنی مووچەوە دووپاتکردەوەو، ئەو کارە بە ئەولەویاتی خۆی دەزانێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/12/2017 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،
كۆبووه‌وه. لەو کۆبوونەوەیەدا،
د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، سه‌باره‌ت به تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانى
نه‌وت له بلۆكه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و داهاتى خه‌ملێنراوى هه‌نارده‌كرن
و فرۆشى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو له‌و بلۆكانه بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2018،
ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و خه‌رجییه‌كانى ئه‌و بواره‌ى خسته ڕوو.
دواتر ڕابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى
دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت، ڕ‌اپۆرتێكى سه‌باره‌ت به داهاته گشتییه‌كانى دیكه،
جگه له نه‌وت و خه‌رجییه گشتییه‌كانى خه‌مڵێنراو بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى
2018 خسته ڕوو، به‌تایبه‌تیش مووچه و ته‌رخانكراوى پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه
گشتییه سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه و بژارده‌كانى
دابینكردنى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له چوارچێوه‌ى داهاتى چاوه‌ڕوانكراو
بۆ ساڵى 2018دا تاوتوێ كرد كه تیایدا دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بێت.
پاشان سه‌باره‌ت به چاكسازى له كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى، خانه‌نشینى، مووچه، ده‌رماڵه‌كان
و چاره‌سه‌ركردنى بابه‌تى وه‌رگرتنى زیاتر له مووچه‌یه‌ك له پاره‌ى گشتى،
ڕێكخستنه‌وه‌ى لیسته‌كانى خانه‌نشینان، ڕێكخستنه‌وه‌ى وارسى شه‌هیدان، فه‌رمانگه
و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان به خانه‌نشینى، سوودمه‌ندانى ئیمتیازاتى زیندانى
سیاسى، ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كان به جۆرێك ته‌نها كه‌سانى شایسته سوودمه‌ند
بن، چالاككردنى سه‌ندۆقى خانه‌نشینى تاكو زامنى مافى خانه‌نشینانى شایسته بكرێت،
به‌پێى یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان، ڕاپۆرتێك خرایه ڕوو.