لەدەربەندیخان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ژمارەیەک بەرکەوتوو دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە

‌ئەرشیف
 ئەو بوومەلەرزەی ئەمشەو دەربەندیخان و هەڵەبجەو سلێمانی گرتەوە، دوو کەس بریندار بوون ٢٥ کەسی تر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

د.جەمال كەریم، بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا گەیاند، " بەهۆی بوومەلەرزەکەوە پیاوێکی تەمەن 45 ساڵە لە سەربان خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوەو قاچی درزی تێبووە، کچێکیش دەستی بە شووشە بڕاوە".

بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان وتیشی، " نزیكەی 25 حاڵەتی دیكە ڕووی كردۆتە نەخۆشخانەكەمان، كە زیاتر نەخۆشییەكانی زەخت و شەكرە و دڵیان هەیە، یان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە تووشی حاڵەتی پشێووی دەرونی بوون".

ئەمشەو لە كاتژمێر 5:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەپلەی 6.0 ڕێختەر هەرێمی كوردستانی هەژاند، هەروەها چەند بوومەلەرزەیەکی لاوازتر لە بوومەلەرزەی یەکەم ئەو ناوچانەی گرتەوە.



PM:08:35:11/12/2017