وەزیرێک: داهاتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی پێنادرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند " ئەو داهاتەی ئێستای هەرێم ناتوانرێت وەک ڕابردوو موچەی ئەو فەرمانبەرانی پێ بدرێت."

 عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی NRT ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی ئێستا هەیەتی هیچ مانگێک بە سیستمی پاشەکەوتی موچەش پارەی سەرجەم فەرمانبەران بدات".

ناوبراو وتیشی " لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە ژمارەی فەرمانبەراندا پێکبهێنرێت، بۆ دەستنیشانکردنی موچەخۆرانی  بندیوار و ئەوانەی بە نایاسایی خانەنشین کراون".

 عەبدولستار شەریف وتیشی "بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای دیلۆیت وردبینی داهاتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران باس بکات و دواتر بۆ ڕای گشتی دەخرێتەڕوو".

هەر لەو بەرنامەیەدا، عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم وتی، ئەگەر بەدەست خۆی بووایە ئێستا دەستی لەکاردەکێشایەوە.



PM:08:59:11/12/2017