عەبدوڵای مەلا نوری، هەڵسووڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕێگە چارەسەری دۆخی هەرێم دەخاتەڕوو ڕایدەگەیەنێت دەبێ هێزەکانی دەرەوەی پارتی "هەڵبژاردن یان ڕاپەڕین" هەڵبژێرن.
عەبدوڵای مەلا نوری لە لێدوانێکی تایبەت بە "سپی میدیا" ڕایگەیاند "له پاڵ كێشه‌كانى تردا، گه‌وره‌ترين كێشه‌ى هاوڵاتيان نه‌دانى موچه‌و بێ كارى و هه‌ژاريه، ئەوە لەکاتێکدایە وا دەردەکەوێت تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، كه بڕياره له 12ى مانگى 5ى ساڵى داهاتودا بكرێت، به‌غدا ئاماده نيه هيچ گفتوگۆيه‌كى جدى له گه‌ڵ هه‌رێم بكات".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "حكومه‌ته‌كه‌ى نێچيرڤان و قوباد ناتوانن كێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پارتى و يه‌كێتيش ئاماده نين حكومه‌تێكى نوێ يان كاتى دروست بكرێت، واته دۆخى خراپى هه‌رێمى كوردستان چ له ناوخۆدا چ له گه‌ڵ عێراق گه‌يشتوه‌ته بنبه‌ست".
جەختیشی لەوە کردۆتەوە "قوربانى سه‌ره‌كى ئه‌م دۆخه خه‌ڵكى كوردستانه، خۆكوشتنى پێشمه‌رگه‌يه‌ك، برسێتى و هه‌ڵوه‌شانه‌ى هه‌زاران خێزان، وازهێنانى هه‌زاران خوێندكار له زانكۆ و قوتابخانه‌كان، ئيفلاسى ده‌يان ده‌وڵه‌مه‌ند، دروستبونى هه‌زاران كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى، له به‌رامبه‌ردا قازانج و داهاتى ناشه‌رعى بەرپرسانی پارتى و يه‌كێتى رۆژ له دواى رۆژ له زيادبونه‌و، هێشتا مێشێك ميوانيان نيه".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان دوو ڕێگەچارە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم دەخاتەڕوو پێیوایە " بۆ گۆڕينى واقعى ئێستاى هه‌رێم يه‌كێك له رێگاكان په‌نا بردنه بۆ راپه‌ڕينێكى سه‌رتاسه‌رى به جۆرێك هه‌مو كۆڵه‌كانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته موجرمه له ريشه‌وه ده‌ربێنى".
هەروەها پێیوایە ڕێگای دووەم هه‌ڵبژاردنە کە "رێگايه‌كى ته‌ندروسته بۆ به‌ديهێنانى رێژه‌يه‌ك له گۆڕانكاری ره‌نگه خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن بێ ئومێد بوبێت، به‌ڵام به پێيى ئه‌زمونى زۆرينه‌ى گه‌لانى دونيا ته‌نانه‌ت له وڵاتانى گه‌نده‌ڵ و ديكتاتۆريدا په‌نا بردن بۆ هه‌ڵبژاردن به كه‌موكورتيشه‌وه هێشتا باش‌ترين بژارده‌يه بۆ به‌ديهێنانى گۆڕانكارى".
دەشڵێت "هێزه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌دا رابه‌رايه‌تى خه‌ڵك بۆ راپه‌ڕين نه‌كه‌ن، خۆ ده‌بێت داواى هه‌ڵبژاردنى به په‌له بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شيان نه‌كه‌ن، ئيدى زه‌روره‌تى بونيان چيه؟!"