بەهۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆوە سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگاکانی قەزای دەربەندیخان دەوام رادەگیرێت.
ناسیح مەلا حەسەن، قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند "بەهۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆوە، لە سەرجەم خوێندنگاکان دەوامی فەڕمی رادەگیرێت و دەکرێتە پشوو".
هاوکات قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە روونکردنەوەیەکیدا ئەمشەو بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندووە "قائیمقامی دەربەندیخان بە ڕاوێژ لەگەڵ پەروەردە بڕیاری دا کە سبەینی. سێشەممە 12ی کانونی یەکەم، پشووە لەسەرجەم قوتابخانەکانی قەزای دەربەندیخاندا".
ئێوارەی ئهمرۆ له كاتژمێر 5:10 بومهلهرزهیهك به گوڕی 6پلە بە پێوەری ڕێختەر و دوری 21 كم به قوڵای 10كم له پارێزگای هەلەجەیدا له بهشی زۆری ناوچهكانی ههرێمی كوردستان ههستی پێكرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی لە دەربەندیخان و هەڵەبجە برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ماڵەکانیان چۆڵ کرد و لە سەر شەقام و کۆڵانەکان مانەوە.