ئەمڕۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی کە تابلۆ و ئاڵای ئێرانیان لەسەربوو لە بازاڕی قەلادزێ دەرکەوتن، قائیمقامیەتی قەزای پشدەریش لەبارەی هاتنی ئەو هێزەوە ڕوونکردنەوە دەدات.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا قایمقامیەتی قەزای پشدەر دەڵێت، "مەرزەکانی نێوان پشدەر و سەردەشت لە چوارچیوەی بەرنامەیەک ڕێکخراون لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوری هەرێم و ئێران، بەپێی ئەو بەرنامەیە کۆبوونەوەی هاوبەش سازدەکریت جارێک کۆبوونەوەکان لە سەردەشت و جاری دواتر لە قەلادزێ".
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ وەفدێکی مەرزی سەردەشت بە شێوەیەکی فەڕمی هاتووەتە قەڵادزێ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ پاسەوانی سنور، دوای نانخواردنیش نیوەڕۆ لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە بازاڕی قەڵادزێدا تێپەڕیون، دواتر گەڕاونەتەوە بۆ سنوور بەمەبەستی سەردانی چەند خاڵێکی مەرزی.
ئەو هەواڵانەشی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە کردووە، هێزێکی سوپای پاسداران هاتووەتە شاری قەلادزێ.