پۆلیسی هەولێر كوشتنی كچێكی لەلایەن براكەیەوە راگەیاند و تۆمەتبارەکەش دەستگیركراوە.
هۆگر عهزيز، وتهبێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگهيهنراوێكدا رایگەیاندووە، "كەمێك پێش ئێستا لەیەكێك لەگەڕەكەكانی شاری هەولێر پۆلیس ئاگادار كرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی نەخوازراو".
وتهبێژى پۆلیسی هەولێر دهشڵێت "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا برایەك لەكاتی خاوێنكردنەوەی چەكەكەی گوللەیەك دەردەچێت بە خوشكەكەی دەكەوێت بەناوی (ف)، تەمەن (۱٦) ساڵ، دواتر برایەكەی ڕادەكات، بەڵام بەدەستخۆشیەوە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی كوشتن توانیان برایەكەی دەستگیر بكەن".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەیان بەوەكردووە، لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە كرایەوە.