کەشناسی باری کەش و هەوای ڕاگەیاند

 

کەشناسی هەرێم باری کەش و هەوای ڕاگەیاند و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم، ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە نێوان ٢ بۆ ١٧ پلەی سیلیزیدا دەبن.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی لە قەزای پێنجوێن تۆمارکراوە کە -٢ پلەی سیلیزی بووە.



AM:10:08:12/12/2017