هەڕەشە لە لیژنەی لێکۆڵێنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی دەکرێت

به‌هۆی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەدۆسیەکانی گەندەڵی، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ لەلیژنه‌ی لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانی گەندەڵی عێڕاق  دەکرێت.

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2017، کازم ساعدی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند" ئەو لیژنانەی لەپەرلەمانتاران پێکھێنراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەدۆسیەکانی گەندەڵی، رۆژانە سەردانی وەزارەت و دەستەو فەرمانگەکان دەکەن، رووبەڕووی چەندین ھەڕەشەی کوشتن و رفاندن دەبنەوەو تەنانەت چەند جارێکیش تەقەیان لێکراوە".

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "بەنووسراوێکی فه‌رمی داوامان لەحکومەتی عێراق و ھێزە ئەمنییەکان کردووە، ژمارەیەک پاسەوان بۆ ئەو لیژنەیه‌ تەرخان بکەن، بەمەبەستی پاراستنیان لەھەر جۆرە ھەڕەشەو پەلاماردانێک".
 



PM:05:41:12/12/2017