وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ رۆژ پشووی راگەیاند.
بەكر محەمەد، بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەزارەتی پەروەردە لەرۆژی 31-12-2017 بۆ 2-1-2018 پشوی سەری ساڵی دیاری کردووە".
ناوبراو لە درێژەی لێدوانکەیەدا دەڵێت "ئەو پشوانەی کە 21-12-2017 بۆ 2-1-2018 دیاریکراوە، تایبەتە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە ناگرێتەوە، بۆیە ئەو پشووەی وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە تەنها سێ رۆژە".
بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، "تائێستا دیار نییە كە رۆژی 25ی مانگ بكرێتە پشوو یاخود نا، چونكە لە ساڵنامەی رۆژدا بۆ پشووەكان نیە".