ئاشتی هەورامی جارێکی دیکە کوردستانی جێهێشت


ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ جاری دووەم دوای ڕیفراندۆم کوردستانی جێهێشت وەزیرێكیش دەڵێت "نازانم بۆ كوێ چووە".
مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ئاشكرایكرد كە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە ئامادەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی حكومەت و پەرلەمان نەبووە.


لەبارەی ئەو وڵاتەی سەفەری بۆ کردووە وەزیری گواستنەوە بێ ئاگایی خۆی دەربڕی لەكات و ئەو شوێنەی كە ئاشتی هەورامی بۆی چووە و ڕایگەیاند "نازانم بۆکوێ چووە".

پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان داوایانكردبوو ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان بدرێتە داداگا و بەهۆکاری ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییانە تۆمەتباریان كرد كە بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە.

پاش زیاتر لە دوو مانگیش بەسەر دیارنەمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت لەكاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتەكەی بۆ ئەوروپا، لەگەڵ خۆیدا هێنایەوە بۆ كوردستان.



PM:10:03:13/12/2017