ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بەزەحمەت گەیشتە یاری کۆتایی


لە جامی جیهانی یانەکان یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت گەیشتە یاری کۆتایی ئەمەش دوای ئەوەی توانی ٢-١ لە یانەی جەزیرەی ئیماڕاتی بباتەوە.

لە گێمی یەکەم یانەی جەزیرەی ئیماڕاتی توانی ١-٠ بە سودی خۆی کۆتایی پێ بێنێت و لەو تایمە پێش بکەوێت.

دواتر یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی دووەمدا توانی دوو گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە رۆناڵدۆ و بەیڵەوە بکات و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر بکات.

لە یاری کۆتایی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی گریمۆی بەرازیلی دەبێتەوەو یاریەکەش لە رۆژی شەممە ١٦-١٢- ٢٠١٧ بەرێوە دەچێت لە کاتژمێر هەشت.




PM:10:24:13/12/2017