هاوڵاتیەک دوای کوشتنی خەسووی خۆیشی کوشت

لە کەمپی بێرسڤ لە قه‌زای زاخۆ، کەسێک دوای کوشتنی خەسوی و بریندارکردنی خوشکێکی بە گوللـە، خۆشی کوشتووە.


هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەمپی (بێرسڤ) لە سنووری قەزای زاخۆ، کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆف، تەقەی کردووە و بەوهۆیەوە خەسوی خۆیی کوشتووە و خۆشکێکی خۆشی بریندارکردووە".

پۆلیس دەشڵێت، دواتر کەسەکە بە فیشەک خۆیی کوشتووە و لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

دواتر تەرمی کوژراوەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە، دوای ئەنجامدانی دوو نەشتەرگەریش لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستی بریندارەکە بەرەو باشبوون چووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانیش هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و پێشتر و چەندجارێکی دیکەش کێشەی لەو شێوەیە لەناو ئەو کەمپەکەدا ڕوویداوە.



PM:10:31:13/12/2017