سەەڕای ناڕەزایی ترەمپ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڕیارێکی قورس دەدات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرەڕای ناڕەزایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاریدا لە سەری ساڵی نوێوە ڕێگە بە هاووڵاتیە "ترانسجێندەرەكان" واتە ئەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە بدرێت پەیوەندی بە ریزەکانی سوپاوە بکەن.


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، سەرەڕای دژایەتی ترەمپ، بڕیاریدا رێگە بەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە بدرێ، پەیوەندی بە ریزەکانی سوپای ئەمریكاوە بکەن.

لە راگەیەنراوێکی پنتاگۆندا هاتووە ''لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی کە دادگا فیدراڵییەکانی ویلایەتەکان لە ماوەی رابردوودا داویانە، وەزارەتی بەرگری لە سەری ساڵی نوێوە دەست بە تاوتوێکردنی داواکاری ئەو کەسانە دەكات کە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە و دەیانەوێت لە سوپادا خزمەت بکەن. ئەم رێکارەش لە کاتێکدا جێبەجێ دەكرێ، کە وەزارەتی داد بڕیاری ئەو دادگایانە رەوانەی تەمیزکردنەوە دەکات''.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە دادگای فیدراڵی لە واشنتۆن دی سی فەرمانی ئەوەی بە پێنتاگۆن داوە لە ١ی کانوونی دووەمەوە رێکارەکانی وەرگرتنی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە بکات و لای خۆیشیەوە وەزارەتی داد داوای لە دادگاکە کردووە بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بەبڕیارەکەدا تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار ماوەیان بدرێتێ.



PM:11:02:13/12/2017