مانگی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستان 9 ملیۆن و 550 هه‌زار و 75 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردوه و كۆی داهاتی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی گۆشه‌ی ئابوری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان 8 ملیۆن و 515 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی هه‌نارده كردوه، هاوكات یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زارو 75 به‌رمیلیشی له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه كه له كێڵگه‌ی شێخانه‌وه ره‌وانه‌ی توركا كراوه هه‌نارده‌كردوه.
سه‌باره‌ت به داهاتی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم به 54 دۆلار فرۆشراوه، به‌و پێیه‌ش داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له مانگی تشرینی دووه‌مدا 590 ملیۆن و 704 هه‌زار و 50 دۆلار بووه.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2016وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كردۆته‌وه.