عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەربڕی و ڕایگەیاند "بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵك ئەم پێشنیازەی کردووە".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پشتگیری بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و رایگه‌یاندووه "پشتیوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانین".
لە نوسینەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "سەرۆکی پەرلەمان بۆ شۆڕشی سپی جه‌ماوه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌و هه‌وڵی ڕزگاركردنی خه‌ڵك پشتیوانیی ئه‌م پێشنیازانه‌ی كردووه".
ئەو په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "خۆپیشاندن و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان له دادگای ناوخۆ و ده‌ره‌وه، به‌شێوه‌ی دیبلۆماسی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ دونیای ده‌ره‌وه رونبكرێته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی به‌شێكه له‌م پرۆژه‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ پرۆژهكهداین."
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە بەشێک لە حزبەکان و هاوڵاتیانی هەرێم کرد ئامادەکاری بکەن بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ڕایگەیاند "خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکدایە چیتر توانای دان بەخۆداگرتنیان نەماوە".