بوومەلەرزەیەک هەڵبجە دەهەژێنێت

‌وێنە: ئەرشیف
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ ی کانوونی یەکەم بوومەلەرزەیەک شاری هەڵبجەو دەوربەری هەژاند و ترس و دڵەراوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٥٤ بەرەبەیانی بوومەلەرزەیە بە دووری ١٣ کم لە شاری هەڵبجەوە بەگووڕی ٣،٥ بە پێوەری رێختەر ئەو ناوچەیەی هەژاند".

کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاشکرای دەکات کە قوڵایی بوومەلەرزەکە ٨ کم بووە لە گۆی زەویەوەو خەڵکی ناوچەکە هەستی پێکردووەو، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.

لە رۆژی ١٢ تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری هەڵبجەو سلێمانی لە باشووری کوردستان و کرماشانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتەوەو زیاتر لە ٥٠٠ کەس بوونە قوربانی و بەهەزارانی تر برینداربوون و بە دەیان هەزار خانوو رووخان، تا ئێستا ناوبەناو شەپۆلی بوومەرزە لەم دوو ناوچەیە روودەدات.



AM:09:48:16/12/2017