بۆ خۆپاراستن لەبۆنی ناخۆشی دەم ئاگاداری ئەم شتانە بە


بۆنی ناخۆشی دەم ناخۆشترین هەستە لای مرۆڤەکان کە هەرگیز نایانەوێت لەبارەیەوە قسەبکەن. دروستی وخاوێنی ددانەکان زۆر گرنگن بەڵام ڕەنگە هەندێک جار شۆرینی ددانەکانیش نەتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. هەربۆیە چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دراوە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو ئەگەر بمانەوێت لەبۆنی ناخۆشی دەم ڕزگارمان بێت دەبێت ئاگاداری ئەم شتانەش بین.
1-    خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش ئاو: خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو یارمەتی تەندروستی دەدات و جەستە لەچەندین نەخۆشی خراپ دەپارێزێت و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت، هەربۆیە هەوڵبدە هەمیشە لەکاتی کارکردنتدا ئاو بخۆیتەوە ئەمەش یارمەتیت دەدات بەدور بی لەبۆنی ناخۆشی دەم.
2-    خواردنەوەی قاوە کەمبکەرەوە:  قاوە دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە دەردانی لیکی ناودەم ئەمەش وا لە دەم دەکات وشک بێتەوە، وشکبونەوەی ناو دەمیش هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم.
3-    خاوێنکردنەوی تاقمەکەت: پاک ڕاگرتنی تاقمی ددان وەک پاک ڕاگرتنی ددانەکانی خۆت پێویستە هەربۆیە  ئەوکەسانی تاقم بەکاردەهێنن دەبێت زۆر ئاگاداری بن .
4-    پاش هەموو ژەمێک دەزوو بەکاربهێنە بۆ خاوێن کردنەوی بندانەکانت :  هەرخۆراکێک کەدەخوڕێت پاشماوەیەکی کەمی لە بنی ددانەکاندا دەمێنێتەوە ئەمەش وادەکات بەکتریا لەبنی پوک و ددانەکاندا گەشە بکات و ببێتە  هۆی بۆگەنی ناو دەم بۆیە پاش خواردنی  هەرخۆراکێک بەکارهێنانی دەزوو زۆرگرنگە.
5-    فلچەی شۆرینی ددانەکەت هەموو سێ مانگ جارێ بگۆڕە:  کۆن بونی فڵەچەکەت هۆکارە بۆ پەیدابونی بەکتریا ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیەندن بە دەم و ددانەکان دواتر پەیدا بونی بۆنی ناخۆشی دەم.
6-    دوربکەوە لە بەکارهێنانی بۆنخۆشکەری دەم:  بۆنخۆشکەرەکان هەمیشە لەشەکرو نەعنا پێک دێت خەڵکی بەکاری دەهێن پاش ژەمەکان بەمەبەستی بۆنخۆشبونی ناودەمیان بەڵام بەداخەوە ئەم بۆنخۆشکەرە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا دەدات لەناو دەمدا ئەمەش هۆکارە بۆ هەبونی بۆنی ناخۆشی دەم.
7-    ئاگاداری خواردنی هەندێک دەرمان بە :  دەرمانەکانی وەک دژە خەفەت، ئازار کوژ، و دەرمانی دژە تەنگەنەفەسی، دەبنە هۆی ڕێگری کردن لەدەردانی لیکی ناودەم و وشکبونەوەی دەم ئەمەش هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم.
8-    ئاگاداری کێشی لەشت بە: زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان هەبونی بۆنی ناخۆشی دەم دەگەڕێننەوە بۆ زیادبونی کێشی لەش بەهۆی ئەوەی کە بڕێکی لەڕادەدبەدەر خۆراک دەخۆن  کە دەبێتە هۆی وشکبونەوەی ناو دەم.
9-    جگەرەکێشان : زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان باس لەزیانەکانی جگەرەکێشان دەکەن کە چەندین کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی هەیە بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش هۆکارە بۆ هەبونی بۆنی ناخۆشی دەم و لەناوبردنی پوکو ددانەکانیش.
10-    سێوو خۆراکە تەندروستەکانی دیکە زۆر بخۆ:  سێو و هەندێک خۆراکی کە هەن کەیارمەتی پاک کردنەوەی ددانەکان دەدەن ڕێژەەکی باشیش ڤیتامینیان تێدایە کە سودی هەیە بۆجەستە وهەروەها یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناخۆسی دەم دەدەن.
سەرچاوە  Bright Side
وە:هە-ف
 







ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:48:16/12/2017