لە بەیانی ئەمڕۆوە لەچەمچەماڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە هاولآتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردو رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک و سلێمانیان داخست.
بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ژمارەیەکی خەڵکی بەرچاو بە خۆپیشاندان رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک - سلێمانیان داخست، خۆپیشاندانەکە لە پێناو پێدانی مووچەو چاککردنی خزمەتگوزاری هاولآتیانی ناوچەکە هاتوونەتە سەرجادەکە.
سەرەتا لەناوجەرگەی شارەوە دەستیپێکردو دواتر لەرێگای خۆپیشاندان و ئاگرکردنەوە دواتر هەردوو رێگای سەرەکی هاتووچوونی نێوان سلێمانی و کەرکوکیان گرت، خۆپیشاندانەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو.
هاوکات نیوەڕۆی ئەمڕۆ رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی خۆپیشاندەرانی شارۆچکەکەی کرد و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندیدان و بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کارەبای چەمچەماڵ دوو کاتژمێر یان زیاتر زیاد بکەن.
وتیشی گروپێک لە خۆپیشاندەران هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممە سەردانی وەزارەتی کارەبا بکەن و ئەو بەڵێنە بکەن بە بڕیار.
لەبارەی جێبەجێکردن یان نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران، قائیمقام وتی: ئەگەر لە ئاست داواکارییە رەواکانی خەڵکی شارەکە نەبن، ئامادەن هەر ئێستا دەستلەکاربکێشنەوە.