هەریەک لەئێمە دەزانێت کە زۆرخۆری باش نیە
وە بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بێتو کەم بخۆی یاخود خۆراکی پێویست نەخۆی ئەوا ڕەنگە تەندروستیت
ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوەو لەش نەتوانێت ڕێژەیەکی باش ڤیتامین وکانزا
ی دەست بکەوێت.
ئەم چەند نیشانە پێت ئەڵێن کە ڕێژەی خۆراکی لەجەستەدا
کەمە:
1- کەمی ئاستی وزە: کالۆری بەشێکە لەوزە کە جەستە بەکاری دەهێنێت بۆ
زیندە چالاکیەکانی، کاتێک ڕێژەیەکی باش کالۆریت
نەبو ئەو زۆربەی کات هەست بەماندوبونێکی زۆر دەکەی .هەروەها هەستی بێتاقتی و کەمی وزە
و کەمی چالاکیت لا دروست دەکات.
2- قژ وەرین: وەرینی قژەکان زۆر ناخۆشو بێزارکەرە. ئاساییە ئەگەر ڕۆژانە چەند تاڵێک بوەرێت بەڵام ئەگەر هاتوو هەستت بەوەرێنی
ڕێژەیەکی زۆر کرد لەکاتی داهێنادا ئەوا ڕەنگە نیشانەی ئەوە بێت کە ڕێژەیەی پێویست خۆراک
ناخۆی.
3- برسێتی هەمیشەی: هەبونی برسێتی بەهەمیشەی یەکێکە لەنیشانە هەرە دیارەکانی
نەبونی خۆراکی پێویست. لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە هەبونی ڕێژەی پێویستی کالۆری
توانای کۆنترۆڵکردنی هۆرمۆنی برسێتی و تێربونی هەیە.
4- نەبونی توانای سکپڕی: خوارکی باش ڕەنگە ڕۆڵی
هەبێت بۆسکپڕی خانمان. لەبەرئەوەی کەمی کالۆری
دەبێتە هۆی پچڕابنی هۆڕۆمۆنەکان ئەمەش وادەکات
کە توانی سکپڕی لای خانمان زەحمەت بێت.
5- شێوازی خەوتن: خراپی شێوازی خەوتن دەبێتە هۆی
زیادبونی کێشی لەش بەپێی چەندین لێکۆڵینەوە. هەرچەندە زۆر خۆریش هۆکارە بۆ کەمخەوی.
هەست کردن بە برسێتیو نوستنی زۆر هۆکاری سەرەکی کەمی وزەیە کە ئەمیش بەهۆی نەبونی کالۆری
پێویستەوەیە.
6- زوو هەڵچون: ئەوکەسانەی کە ڕێژەی خۆراکی جەستەیان کەمە بەبچوکترین
شت هەڵ دەچن لەبەر ئەوەی ڕێژەی کالۆڕی لەجەستەدا پەیوەندی هەیە بە ڕێژەی هەڵچونەوە.
7- هەموو کات هەست کردن بەسەرما: ئەگەر هاتوو هەمیشە هەستت بەسەرما
کرد ئەوا نیشانەی ئەوەی ڕێژەیەی پێویست خۆراک
ناخۆی لەبەرئەوەی جەستە پێویستی بە سوتاندنی بڕێکی باش کالۆری هەیە بۆ ئەوەی
گەرمی جەستە دابین بکات.
سەرچاوە:
Infinite
learning
وە:هە-ف