غالب محەمەد: کوالیتی کۆنترۆڵی باشماخ دەدرێت بە کۆماپانیایەکی یەکێتی

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت " کوالیتی کۆنترۆڵی دەروازەی باشماخ دراوە بە کۆمپانیایەکی یەکێتی، لە هەموو دونیا نیە كە كۆمپانیا ئەهلی و حزبی بێت خۆی كۆنترۆڵی جۆری بێت لە سەر خۆی".

غالب محەمەد ، سەرۆكی لیژنەی وزە وسەرچاوەسروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەکاونتی خی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە ":" لە مانگی یازدە لە لایەن سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی باشماخ گشتاندن بۆ كۆمپانیایەك بە ناوی ( ڕەزگە ) كراوە، كە ئەم كۆمپانیایە نزیكە لە یەكێتی و بەشێكە لە ئیدارەی گشتی یەكێتی، كە كوالیتی كۆنترۆڵی ئەم مەرزەیان تەسلیم بە دەستی ئەم كۆمپانیایە كردووە، كە كۆنترۆڵی جۆری خۆراك و دەرمان و هەموو كاڵاكان بكات و پشكنینیان بۆ بكات بە نرخێكی گرانتر، ئەمەیش لە هەموو دونیا نیە كە كۆمپانیا ئەهلی و حزبی بێت خۆی كۆنترۆڵی جۆری بێت لە سەر خۆی، پێشتر سووتەمەنی بە دەست حكومەتەوە بوو دەیان تەنكەر مادەی ژەهراوی دەهێنرایە ژوورەوە".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە سدەربە گۆڕانە دەڵێت "سەڕەڕای ئەوەی كە ئەم هەموو گرفتە ئابوری و داراییە كە بەرۆكی هاوڵاتیان هەرێمی كوردستانی گرتووە، كە چی هەتا ئێستا كۆمپانیاكانی یەكێتی زیاتر هەڵپەی ئەوە ئەكەن سەرانە لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی وەرگرن هەر جارێك و بە ناوێكەوە".




PM:06:45:17/12/2017