لە کۆبوونەوەی راوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی، مێرک ئامادەی ولآتەکەی پێشاندا کە بەردەوام دەبن لە هاریکاری هەرێمی کوردستان دژی تیرۆر.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بلآویکردۆتەوە " ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/12/2017 له به‌رلین، له میانى پێشوازیكردنى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى كه له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل هیواى خواست هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌ڵمانیا چاودێریى دۆخه‌كه ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به ده‌ستوورى عێراقه‌وه پابه‌نده و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئاماده‌یه و هه‌موو هه‌وڵێكى داوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقدا بكات و توی " به‌ڵام به‌غدا وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تانى دۆست وه‌ك ئه‌ڵمانیا یارمه‌تیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن".
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان مانه‌وه و پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌كه به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چاكسازییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و چاكسازى له هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌وله‌ویه‌تى حكوومه‌ته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌ڵمانیاى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كانى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.