ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: ‌هێزە عێراقییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە مەسرور بارزانی راوێژکاریەتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری کۆکردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر گوێر و دیبەگەو رێگای نێوان کەرکوک – موسڵ.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم بڵاویکردۆتەوە، "ئاگاداركراوینەتەوە، كە هێزە عێراقییەكان لەسنوری مەخموورو باشووری ڕۆژئاوای هەولێر جێگیركراون و ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، زانیاری هەواڵگریشمان بەدەستگەیشتووە، سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ڕەوانەی ناوچەكە كراون و پلانیان هەیە هێرشبكەنە سەر گوێڕو دیبەگەو ڕێگەی نێوان كەركوك – موسڵ.

ئەنجومەنی ئاسایش داوا لەحكومەتی عیراقیش دەكات، پێشڕەوییەكانیان ڕابگرن و ئاماژە بەوەشدەكات كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جوڵە سەربازییە شەڕانگێزییەكانی عێراق ئیدانە بكات.




PM:10:21:18/12/2017