خۆپیشاندان لە رانیەش دەستیپێکرد
دوای هەردوو شاری کۆیە و کفری، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی شاری رانیە، کە ناسراوە بە دەروازەی راپەڕین دەستی پێکرد.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەک رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاککردنی خزمەتگوزاریەکان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و دژایەتیکردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دروشمی رووخانی ئەم حکومەتەش یەکێکە لەداواکارییەکانی تری خۆپیشاندەر.
AM:10:28:19/12/2017