ئاسایشی شارەزوور بەگوێرەی ماددەی ١٤ی ماددە بێهۆشكەرەكان، چوار كەسی دەستگیركرد و كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا سەرچاڵی بەگكارهێنانی مادەی هۆشبەربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند '' لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێوو نەخوازراوەكان لە ناو كۆمەڵگەدا ، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بە پێی ماددەی (14ی مخدرات) ، لە چالاكیەكدا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە بەرواری (14/12/2017) لە خانەباخێكدا لە ناو پارێزگای هەلەبجە ، توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن بە ناوەكانی (ش.ن.ع) و (ق.ع.م) و (س.ش.ت) و (ش.س.ع)''.
لە راگەیاندراوەكەدا هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو تۆمەتبارانە، بڕی (234.89گرام) مادەی هۆشبەریان لە جۆری(تریاك) پێبوە ، لەگەل چەند كەلوپەلێكی تایبەت بە كێشانی ئەو ماددەیە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو '' سێ لە تۆمەتبارەكان لە كاتی دەستگیركردنیاندا سەرقاڵی كێشانی ماددەی هۆشبەر بوون ، تۆمەتبارەكان لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".